دەربارەی پەیمانگە

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست

پەیمانگای تەکنیکی و پیشەیی بێست یەکێکە لە پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە پارێزگای هەولێر دامەزراوە. ئەم پەیمانگایە بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کردووە و خاوەنی مۆڵەتی فەرمییە.

دەربارەی ئێمە
Best Institute campus
Best Instituteهەولێر، هەرێمی کوردستان
01
ئاراستەی ئێمە

ئامانج و دیدگا

پەیمانگای بێست خۆی تەرخان کردووە بۆ پێگەیاندنی کادیری شارەزا و پسپۆڕ لە بوارە تەکنیکی و پیشەییە جیاوازەکاندا. ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و پیشەیی قوتابیانە لە ڕێگەی پێشکەشکردنی خوێندنێکی پێشکەوتوو و سەردەمیانەوە

سیستەمی خوێندن
فێربوون لە بەست

سیستەمی خوێندن

خوێندن لە پەیمانگای بێست بە سیستەمی دوو ساڵی (چوار وەرزی خوێندن) بەڕێوە دەچێت. لە کۆتایی خوێندنەکەیاندا، دەرچووان بڕوانامەی دبلۆمی باڵای بڕواپێکراو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانەوە وەردەگرن

بەشەکان
بۆچی پەیمانگای بەست

تایبەتمەندییەکانی پەیمانگا

پەروەردەی تەکنیکی بۆ توانایی، متمانە و دەرفەتی پیشەیی.

01

پڕۆگرامی خوێندنی نوێ و پێشکەوتوو

02

مامۆستایانی شارەزا و پسپۆڕ

03

ژینگەیەکی خوێندنی گونجاو

04

دابینکردنی تاقیگەی مۆدێرن و سەردەمیانە

دەست بە قۆناغی داهاتووت بکە

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست