لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی پەیمانگەی بێست بە بۆنەی رۆژی جیهانی شێرپەنجە بەسەرپەرشتی ڕاگری پەیمانگە دکتۆر کاروان حسێن قادرو سەرۆک بەشە پزیشکیەکانی پەیمانگە، ئەمڕۆ بانگێشتی دکتۆر طه عمر لطيف بەڕێوەبەری کۆمپانیای Biodemaکرا بۆ تیشک خستنە کاریگەری بەرهەمەکانی جوانکاری و دژە خۆر لە توشبون بە شێرپەنجە و هۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست و چۆنیەتی خۆپاراستن لێی. لەمیانەی سەردانەکەیدا چاوی کەوت بە قوتابیانی بەشی جوانکاری و تیشکی خستە سەر بەرهەمەکانی Bioderma کاریگەریان لە چاودێری پێست و خۆپارێزی لە شێرپەنجە. دواتر دەرفەت درا قوتابیان تاوتوێی و گفتوگۆی تەواو بکەن لەگەڵ دکتۆر طه، بۆئەوەی شارەزاییان هەبێت و سودمەندبن لە تواناو لێهاتوویی دکتۆری بەڕێز کە پسپۆڕی دکتۆراکەی بەڕیزیان لەسەر مارکێتینگی بەرهەمەکانی چاودێری پێست و براندەکانە. ئەو دیدارە ئەکادیمی و دیبەیتە زانستیە بوە جێگای خۆشحاڵییەکی زۆری قوتابیانی بەشی جوانکاری و چاودێری پێست. دواتر دکتۆر طه عمر بەنوێنەرایەتی کۆمپانیای Bioderma چەند بەرهەمێکی بە دیاری بەخشیە قوتابیان و مامۆستایانی پەیمانگە. لەکۆتایی دیدارەکەش قوتابیانی بەشی جوانکاریش چەند وێنە یادگارییەکیان لەگەڵ دکتۆر طه عمر و ڕاگری پەیمانگەو سەرۆک بەشەکان چرکاند.
هەموو چالاکییەکان
چالاکی قوتابیانی بەشی جوانکاری و چاودێری پێست بۆ ڕۆژی جیهانی شێرپەنجە
1 وێنەگەلەری چالاکی

