گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی متمانەپێکراوان
یاریدەدەری پرۆفیسۆر د. فەرهاد علی مصطفی
پرۆفایلی متمانەپێکراو

یاریدەدەری پرۆفیسۆر د. فەرهاد علی مصطفی

ئەندامی دەستە

ژیاننامەی پیشەیی

دەربارەی ئەم پسپۆڕە

پڕۆفیسۆر د. فەرهاد علی مصطفى ​د. فەرهاد علی مصطفى، ئەکادیمی و شارەزای دیاری باری پەروەردە و فێرکردنە لە هەرێمی کوردستان. لە ئێستادا ئەرکی جێگری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن بەڕێوەدەبات. ​ئاستی خوێندن و پلەی زانستی: ​بڕوانامەی ماستەر: زانکۆی موسڵ. ​بڕوانامەی دکتۆرا: زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر. ​پپسپۆڕی و پلەی زانستی: پڕۆفیسۆر لە پسپۆڕیی ڕێگاکانی وانەوتنهوە. ​سەرکەوتنە زانستی و ئەکادیمییەکان: ​خاوەنی زیاتر لە ۲۰ توێژینەوەی زانستیی بڵاوکراوە لە گۆڤارە ئەکادیمییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و دەرەوەدا. ​سەرپەرشتیکردنی دەیان قوتابیی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) لە پسپۆڕییە جیاوازەکانی ڕێگاکانی وانەوتنهوە. ​نووسەری ۷ پەڕتووک لە بوارەکانی پەروەردە و سەرکردایەتیدا. ​چالاکی کۆمەڵایەتی و خۆبەخشی: جگە لە ئەرکە ئەکادیمی و کارگێڕییەکانی لە زانکۆ، د. فەرهاد چالاکانە لە بوارەکانی کاری خۆبەخشی و پەروەردەی کۆمەڵایەتیدا کار دەکات و لە ئێستادا سەرۆکی ڕێکخراوی ئاگا بۆ ڕاهێنان و هۆشیارییە.