گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی متمانەپێکراوان
د. کاروان حسین قادر
پرۆفایلی متمانەپێکراو

د. کاروان حسین قادر

ئەندامی دەستە - ڕاگری پەیمانگە

ژیاننامەی پیشەیی

دەربارەی ئەم پسپۆڕە

کاروان حسێن قادرهەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا لە ساڵی ٢٠١٩ لە بەڕێوەبردنی کێشەکانی تۆڕی کۆمپیوتەری بەبەکارهێنانی ژیری دەستکرد لە زانکۆی پۆرتسماوث لە بەریتانیا. لەگەڵ هەبوونی ئەزموونی لە خوێندنی باڵا و ڕاوێژکاری ئەکادیمیدا، لە مانگی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ەوە وەک ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی BEST کاردەکات. هەرچەندە پێشینەی کارەکانی وانەوتنەوە و توێژینەوەی زانستی لە چەندین زانکۆی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی وەکو زانکۆی پۆرتسماوث و زانکۆی تیشک و زانکۆی جیهان لەخۆدەگرێت، بەڵام ئێستا تەواوی فۆکەسی لەسەر پێشخستنی پەیمانگەی بێستە. کارەکانی جەخت لەسەر بەرەوپێشبردنی پەروەردەی تەکنیکی و پیشەیی و بەکارهێنانی شارەزاییەکانی دەکەنەوە بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئەکادیمیی هاوچەرخ.