هەنگاوێکی نوێ بەرەو زانکۆ نێودەوڵەتییەکان! 🎓🌍
✨ ئەمڕۆ شاندێکی باڵای دامەزراوەی راوێژکاریی نێودەوڵەتییIDK Education and Consultancy کە لە ١٨ وڵاتی جیاوازی جیهاندا کار دەکات، بە سەرۆکایەتی خاتوو (خەدیجە کاپڵان - Hatice Kaplan) سەرۆکی دامەزراوەی پەروەردەیی و ڕاوێژکاری، سەردانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێستی کرد.
شاندی میوان بە گەرمی پێشوازییان لێکرا لەلایەن بەڕێز (م. ئامانج یونس عوسمان) سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و
(د. کاروان حوسێن قادر) ڕاگری پەیمانگە.
📚لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیەکی گرنگ و بەرهەمدار ئەنجامدرا دەربارەی دروستکردنی پەیوەندیی ئەکادیمی، بەستنەوەی پەیمانگە بە زانکۆ و پێشەنگەکانی وڵاتی تورکیا، و ڕەخساندنی دەرفەتی درێژەدان بە خوێندنی بەکالۆریۆس و دواتر (ماستەر و دکتۆرا) بۆ فێرخوازانمان دوای تەواوکردنی پەیمانگە. هاوکات جەخت لەسەر هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستی و وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی کرایەوە.
پاڵپشت بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەگەڵ رێکخراوی ناوبراو کار لەسەر ئەو ٣٨ زانکۆیە ناودارانە دەکرێت کە بەفەرمی لەلایەن وەزارەتەوە دانیان پێداندراوەو لەلیستی زانکۆ متمانە پێکراوەکانی وەزارەتدان.
مژدەیەکی دڵخۆشکەر بۆ فێرخوازانی ئازیزی پەیمانگەی بێست! 🚀💎
بە فەرمی کار لەسەر هەماهەنگیی نوێ لەگەڵ زانکۆکانی تورکیا دەکرێت، و بەم نزیکانە چەندین هەلی زێڕین و دەرفەتی نایابی خوێندن بۆ دەرەوەی وڵات ڕادەگەیەنین.




