🤝 لە بەردەوامی بەسەرکردنەوەکانی شاندی پەیمانگە بۆ نەخۆشخانە حکومییەکان، ئەمڕۆ سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا کرا
🔝 لە ئاستی گرنگیدانی بەردەوام بە ئەنجامدانی پرۆسەیمەشقی هاوینەی فێرخوازان و دەستخۆشیکردن لە ماندووبوونی ستافی تەندروستی؛ شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست بە سەرۆکایەتی (د. کاروان حسێن قادر) ڕاگری پەیمانگە و بە یاوەری:
م. ئیمان عەبدوڵڵا - سەرۆکی بەشی پەرستاری
م. یاداشت حەیدەر - سەرۆکی بەشی دەرمانسازی
م. محەمەد شاخەوان - بەڕێوەبەری تۆمار
م. پشتیوان هیمداد - بەرپرسی پەیوەندییەکان
🔹سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوایان کرد و بە گەرمی پێشوازییان لێکرا لەلایەن بەڕێزان
د. کاروان یاسین - بەڕێوەبەری نەخۆشخان
بەڕێز سیفەدین صەمەد - یاریدەدەری بەڕێوەبەر
بەڕێز هەڤاڵ حەمەدئەمین - سەرۆکی پەرستاران
📚 ئەم سەردانە بە مەبەستی دەستخۆشیکردن بوو لە هاوکاریی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی و ستافی نەخۆشخانە و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی مەشقی هاوینەی قوتابیان، هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەییان لە بەشە هەستیارەکان.
✅ لە کۆتایی دیدارەکەدا، لەپای ماندووبوون و پشتیوەنە بەردەوامەکانیان بۆ فێرخوازانمان، (د.کاروان حسین) ڕاگری پەیمانگە قەڵغانی پەیمانگەی پێشکەشی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە کرد، هەروەها (م. ئیمان) سەرۆکی بەشی پەرستاری سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرستاران کرد.
پەیمانگەی بێست بەردەوامە لە ڕەخساندنی باشترین دەرفەتی ئەزموونی پراکتیکی بۆ فێرخوازانی لە گرنگترین ناوەندە تەندروستییەکاندا. ✨




