واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتن لە نێوان پەیمانگەی بێست و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر 🎓🤝
✨بە مەبەستی پەرەپێدانی هەماهەنگیی زانستی وبەرزکردنەوەی ئاستی ئەکادیمی، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست بە سەرۆکایەتی بەڕێزان (م. ئامانج یونس عثمان) سەرۆکی دەستەی ئەمینداران و (د. کاروان حسین قادر) ڕاگری پەیمانگە، بە یاوەریی سەرۆک بەشی چارەسەری سروشتی و بەڕێوەبەری تۆمار، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان ، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێریان کرد.
📚شاندی پەیمانگەکەمان لەلایەن بەڕێزان
(پ.د. ئیدریس محمد طاهر هەرکی) سەرۆکی زانکۆ، (پ.ی.د.عەبدوڵڵا عومەر ) بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، (د.شیلان محمد) بەڕێوەبەری کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا، و (م. بەهزاد حلمی حسین) بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ پێشوازییەکی گەرمیان لێکرا.
📜 لە کۆبوونەوەکەدا، بە ڕەسمی یاداشتی لێکگەیشتن لە نێوان هەردوولادا واژۆ کرا، بە ئامانجی دروستکردنی هەماهەنگیی بەهێز لە بوارە زانستییەکاندا و دابینکردنی باشترین دەرفەتی خوێندن و ڕاهێنان بۆ فێرخوازانمان.
لە کۆتاییدا، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی جێبەجێکردنی بڕگەکان و بەردەوامیی ئەم پەیوەندییە ئەکادیمییە بەرزە کردەوە. 🚀




