🤝 لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاگاداربوون لە ڕەوشی قوتابیان؛ شاندێکی پەیمانگەکەمان سەردانی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کرد
🔝ئەمڕۆ، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست ب سەرۆکایەتی (د. کاروان حسین قادر) ڕاگری پەیمانگە و بە یاوەری:
م. ایمان عبداللە - سەرۆکی بەشی پەرستاری
م. یاداشت حیدر - سەرۆکی بەشی دەرمانسازی
م. محمد شاخەوان - بەڕێوەبەری تۆمار
م. پشتیوان هیمداد - بەرپرسی پەیوەندییەکان
🔹 بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێکرا لەلایەن (د.عبداللە گیلان الافندی) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری و (م. نزیرە انور) سەرۆکی پەرستاران و جێگری سەرۆکی پەرستاران.
📚ئەم سەردانە بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی مەشقی هاوینەی قوتابیان لەناو نەخۆشخانە و تێگەیشتن لە ئاستی ئامادەییان بوو، جیا لە بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەرێنییەکانی نێوان پەیمانگە و کەرتی تەندروستی.
✨لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، لەبەرامبەر هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانیان (د. کاروان حسین قادر) ڕاگری پەیمانگە قەڵغانی پەیمانگەی پێشکەشی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە کرد، هەروەها (م. ایمان عبداللە) سەرۆکی بەشی پەرستاری سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆکی پەرستاران کرد.
پەیمانگەی بێست بەردەوامە لە دروستکردنی دەرفەت زێڕین بۆ قوتابیانی تا لە باشترین ناوەندە تەندروستییە حکومیەکاندا ئەزموونی پراکتیکی وەربگرن. ✨




