🤝 لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییە ئەکادیمییەکان،
شاندێکی پەیمانگەکەمان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدینی کرد
🔝 لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی زانستی و دروستکردنی هاوبەشیی ستراتیجی، شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست بە سەرۆکایەتی (د. کاروان حسێن قادر) ڕاگری پەیمانگە و بە یاوەری:
م. یاداشت حیدر - سەرۆکی بەشی دەرمانسازی
م. محەمەد شاخەوان - بەڕێوەبەری تۆمار
م. پشتیوان هیمداد - بەرپرسی پەیوەندییەکان
🔹 سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدینیان کرد و بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێکرا لەلایەن بەڕێزان:
پ.د. حسێن سعدی ابراهیم - یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی
م. ئاریان حسین دزەیی - بەڕێوبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی سەڵاحەدین
📚 ئەم سەردانە بە مەبەستی گفتوگۆکردن، ئەنجامدانی ئامادەکاریی پێویست و تاوتوێکردنی بڕگەکان بوو بۆ واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی هاوبەش لە نێوان پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست و زانکۆی سەلاحەدین، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و خزمەتکردنی زیاتری پرۆسەی خوێندنی فێرخوازان.
✨ لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی ئەم هەماهەنگییە ئەکادیمییە کردەوە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و گەشەپێدانی تواناکان.