سەردانی شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست بۆ ئۆفیسی سەرەکی دەرمانخانەکانی سەروەران
🔝 شاندێکی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بێست بەسەرۆکایەتی م. ئاسۆ هێمن (نوێنەری ڕاگر) و بە یاوەریی:
* م. یاداشت حەیدەر - سەرۆکی بەشی دەرمانسازی
* م. محەمەد شاخەوان - بەڕێوەبەری تۆمار
* م. پشتیوان هیمداد - بەرپرسی پەیوەندییەکان
💊 سەردانی ئۆفیسی سەرەکیی دەرمانخانەکانی سەروەرانیان کرد و بە خۆشحاڵییەوە پێشوازییان لێکرا لەلایەن د. کۆچەر ئیسماعیل (دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەرمانخانەکانی سەروەران).
📚 لە دانیشتنەکەدا، جەخت لەسەر گرنگیی بەرزکردنەوەی ئاستی کوالێتیی خوێندن و ڕاهێنان بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی لێهاتوو کرا، لەگەڵ پەرەپێدانی زیاتری هەماهەنگییەکانی نێوان پەیمانگە و کۆمپانیای دەرمانخانەکانی سەروەران.
✨ لە کۆتایی دیداریشدا، لەبەرامبەر هاوکاری و پشتیوانییە بەردەوامەکانیان، لەلایەن م. ئاسۆ هێمن نوێنەری ڕاگر، قەڵغانی ڕێزلێنانی پەیمانگە و دیارییەکی تایبەت پێشکەش بە د. کۆچەر ئیسماعیل و هاوکارانی کرا.